توێژینەوەكان دەریان خستووە كە سێ‌و رێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسان و ماده خۆراكییه‌كانی تێدایه كه ده‌بنه هۆكارێك بۆ هێشتنه‌وه‌ی دڵ به ته‌ندروستییه‌كی باش، هه‌روه‌ها بۆ رێكخستنی كێش و نه‌خۆشی شه‌كره سوودێكی زۆری هه‌یه، جگه له‌وه‌ش هاوكارێكی باشی گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ ده‌كات.
سێ‌و له دێرزه‌مانه‌وه یه‌كێك بووه له میوه هه‌ره خوازراوه‌كان له جیهاندا به‌هۆی تامه خۆشه‌كه‌ی و سووده زۆره ته‌ندروستییه‌كانی.
پزیشكان هه‌میشه ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌لایه‌نی كه‌م رۆژانه سێوێك بخۆن به‌تایبه‌تیش له كاتی به‌یانیاندا و له كاتی سكی به‌تاڵ به‌هۆی ئه‌م سوودانهیی خواره‌وه:-
پارستنی خانه‌كانی له‌ش
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه خواردنی سێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه ده‌بێته هۆكار بۆ پاراستنی خانه‌كانی له‌ش له تێكچوون، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی دژه ئۆكسانی تێدایه دڵ له سستبوونی و نه‌خۆشییان ده‌پارێزن.
ته‌ندروستی دڵ
سێ‌و رێژه‌یه‌كی زۆر له پێكهاته‌ی پۆلیفینۆلات و ڕیشاڵی تێدایه كه ده‌بنه هۆكار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، هه‌روه‌ها ئاستی رێژه‌ی كۆلیسترۆلیش له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
كۆنتڕۆڵكردنی كێش
توێژنه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه ئه‌و منداڵانه‌ی سێ‌و و بهرهههمهكانی ده‌خۆن، سیسته‌می خواردنیان گونجاوتر و رێكتره به‌راورد به منداڵانی دیكه، ده‌ریش كه‌وتووه خواردنی سێ‌و كێش داده‌به‌زێنێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون.
پارێزگاری له نه‌خۆشی شه‌كره
پزیشكه‌كان ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن سێ‌و به توێكڵه‌وه بخۆن، چونكه بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس و دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كره له خوێن سوودێكی زۆری هه‌یه به‌هۆی ئه‌و رێژه‌ی به‌رزه‌ی ریشاڵ و دژه ئۆكسانی تێدایه.
جگه له‌وه‌ش نوێترین توێژنه‌وه ده‌ری خستووه كه خواردنی سێ‌و به توێكڵه‌وه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی شه‌كره له جۆری دووه‌م، هه‌روه‌ها رێژه‌ی چه‌وریش له خوێن به‌ڕێژه‌یه‌كی باش داده‌به‌زێنێت.

