zagros news agency

بڕیاری نوێی فلیک لەسەر تیر شتیگن

دوای یاریە سەرسوڕهێنەرەکەی مار ئەندرێ تیر شتیگن بەرامبەر گوادالاخار لە جامی شای ئیسپانیا سەرچاوە هەواڵیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە دوای یاریەکە کۆبوونەوە لەگەڵ تیر شتیگن کراوە دەربارەی بڕیاری فلیک لەسەر گۆڵپارێزەکە.

 

شتیگن ماوەی چوار مانگە لەیاریگاکان دوورە بەهۆی هەبوونی پێکانەوە و لەگەڵ ئەوەشدا هەبوونی گارسیا و چێزنی ئەرکی ئەو گۆڵپارێزەی قورستر کردوە تاکو لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بەشداری یاریەکانی ئەم وەرزە بکات.

 

بەگوێرەی زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەدا،کە چێزنی و شتیگن ئامادە بوونە بەڕوونی ئەوە وتراوە،کە گۆڵپارێزی یەکەمی بارسێلۆنا گارسیایە و گۆڵپارێزی دووەمیش چێزنیە،لەدوای هەردووکیانیش تیر شتیگنە،کە ئەم بابەتە دووپاتی دەکاتەوە لەم زستانەدا شتیگن نزیکە لە ڕۆیشتنی لە بارسێلۆنا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان گەڕایەوە سەر ڕێگای بردنەوە

یاسین

ئەستێرەکەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە بایرن لیڤەرکوزن کرد

یاسین

چۆن کورسیەکانی یاری کۆتایی جامی عێراق دابەش دەکرێن

یاسین