ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و ده‌لیت: پارتی شاندێكی دانوسكاری بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و گفتووگۆ له‌گه‌ل یه‌كێتی پێكهێناوه.
ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس گوتی: “بنه‌ماكانی لێگه‌یشتن بۆ كابنیه‌ی ده‌یه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی وه‌ك خۆیه‌تی، به‌ڵام بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان هه‌لومه‌رجێكی جیاواز هاتوه‌ته‌وه پێشه‌وه به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و پیشووتر ئاگاداری یه‌كێتی كراوه‌ته‌وه له‌و باره‌وه.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی دووپاتی کردەوە، پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكوومه‌ت ڕێككه‌وتوون، ئەوەی ماوەتە دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە بە گوێرەی هەڵومەرجی نوێ دابەش دەکرێن و چاوه‌رانین كه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بكرێت چونكه ئه‌وان ده‌چنه‌وه پرس و رای خۆیان ده‌كه‌ن و پارتیش له‌ناو خۆیادا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی كردوه.

