zagros news agency

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەچێتە نێو جیھانی “Fast & Furious”

ڤان دیزڵ، ئەستێرەی ناوداری ئەمریکی، سوپرایزێکی بۆ هەوادارانی زنجیرە فیلمی “Fast & Furious” ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لە بەشی یازدەیەم و کۆتایی ئەم زنجیرەیەدا بەشدار دەبێت.

دیزڵ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و ڕۆناڵدۆی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “هەمووان پرسیاریان لێ دەکردم ئایا ئەو دەبێتە بەشێک لەم جیھانە؟ ئێستا دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەو کەسایەتییەکی ڕاستەقینەیە و ڕۆڵێکی تایبەتمان بۆ نووسیوە”.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن هێشتا سیناریۆی بەشی یازدەیەم بەتەواوی تەواو نەبووە و کۆمپانیای یونێڤێرساڵ هەوڵی کەمکردنەوەی بودجەی فیلمەکە دەدات، بەڵام بێگومان بوونی ڕۆناڵدۆ دەبێتە هۆی ڕاکێشانی بینەرێکی بێشومار بۆ سینەماکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێورەسمی ناساندنی پێنج کتێبی ژینگەی بەڕێوەچوو

ART

“Full Name” خەڵاتی باشترین کورتە فیلم وەردەگرێت

ART

راغب عەلامە کۆنسێرتێک بەبۆنەی ڤالانتاین دەگێڕێت

ART