zagros news agency

نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ ئاستێکی نوێی مێژوویی

 

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی کێشە جیوسیاسییەکان، چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی و کڕینی زۆری بانکە ناوەندییەکان و سندووقەکانی وەبەرهێنان، بەرزبووەوە بۆ ئاستێکی نوێی مێژوویی و توانی نزیک بێتەوە لە 4500 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکان ئاسیا نرخی زێڕ بەرزبووەوە بۆ 4497 دۆلار.

لە دوای چەند کاژێڕ لە کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ کەمێک دابەزیوە بۆ نزیکەی 4480 دۆلار.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە کە کارێکی ژیرانەیە ئەگەر نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆێلا دەسەڵات جێبهێڵێت.

پاسەوانانی کەنارەئاوییەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە چاودێریکردنی جووڵەی کەشتییە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا و ئەگەری گرژیی زیاتر لەنێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا، پاڵپشتیی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.

گرەوی وەبەرهێنەران لەسەر کەمکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە لە کۆتایی مانگی داهاتوودا، پاڵپشتیی زیاتری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کام ئۆتۆمبێلانه لە عێراقدا له هەمووی زیاتر دەفرۆشرێن

سەڵاح

سه‌گڤان سندی بۆ زاگرۆس: ڕه‌وشی عێراق ئاوا بڕوات مه‌ترسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان

یاسین

حەماس پاشماوەی تەرمی بارمتەیەکی تایلەندایی ڕادەستی ئیسرائیل دەکات

سەڵاح