zagros news agency

یەڵدز لە یۆڤانتۆس یاخی دەبێت و ڕیاڵ مەدرید بە ئامانجی دەگرێت

 

کەنان یەڵدز ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەم چەند ڕۆژەدا بۆتە باسی گەرمی میدیاکان و لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا ڕۆژنامەکان پەڕەکانیان تەنیوە لە بابەتی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یۆڤانتۆس.

 

تۆتۆ سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردوە یەڵدز بە ئاشکرا بە یۆڤانتۆسی ڕاگەیاندوە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە ئەمەش بەهۆی کەمی مووچەکەی وە مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە بەرز کردنەوەی مووچەکەی بۆ 6 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا،کە ئێستا ملیۆنێک و حەفسەد هەزار یۆرۆیە.

 

شایەنی باسە نزیکترین یانەش لە یەڵدز ڕیاڵ مەدرید و لەسەر داوای چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر دەستیان بە گفتوگۆ کردوە لەگەڵ یۆڤانتۆس لەپێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ناپۆلی بیر لە سزای توند دەکاتەوە بەرامبەر لۆکاکۆ

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كۆبووه‌وه‌

یاسین