zagros news agency

شانده‌كه‌ى پارتي ديموكراتى كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ ديداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى هێزه‌ سياسييه‌كانى عێراق

شانده‌كه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان،به‌ سەرۆکایەتی به‌ڕێز “فازیل میرانی” سەرۆکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئه‌نداميه‌تى بەڕێزان “نەوزاد هادی” ئەندامی مەکتەبی سیاسی و “ئومێد سەباح” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24کانوونی دووەمی 2025، بەردەوام بوو لە زنجیرە دیدارەکانیان، لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی هێزە سیاسییەکانی عێراق لە بەغدا.

شاندەکە لەگەڵ بەڕێزان “هادی عامری” ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر ؛ شێخ “قەیس خەزعەلی” ئەمینداری گشتی عەسائیبى ئەهلی حەق؛ “موحسین ئەلمەندەلاوی” سەرۆکی هاوپەیمانی ئه‌ساسى عێراقی؛ “د.ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلجبوری” (ئەبو مازن) ئەمینداری گشتی پارتی جەماوەری نیشتمانی؛ و دکتۆر “حەیدەر عەبادی” سەرۆکی هاوپەیمانی نه‌سر كۆبوويه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەکاندا، باس لە بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کونسوڵی پێشووی ئەمریکا له هەولێر کرایه سەرۆکی مەدەنیی ناوەندی هەماهەنگیی ئاگربەستی غەززه

سەڵاح

درۆنەکانی ئۆکرانیا، سێبیریا لە دووری ٣٠٠٠ کیلۆمەتر دەپێکن

سەڵاح

ئینریکی: یارییەکی زۆر سەختمان لەبەردەمدایە بەرامبەر لیڤەرپوول

یاسین