سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لە کاتی ئەنجامدانی هەڵمەتێکی ئەمنیدا لە گەڕەکی دارمان لە کەرکووک، پێکدادانی چەکداری توند لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان ڕوویدا.
بەگوێرەی سەرچاوەکە کە بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز قسەی کردووە، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، یەکێک لە ئەندامانی هێزی سوات کوژراوە و ئەندامێکی تری ئەمنی بریندار بووە، ئەوەش لە کاتی هەڵمەتەکە بووە بۆ سەر حەشارگەکانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، کە هێزە ئەمنییەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانیویانە یەکێک لە گەورەترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر دا بگرن کە پێی بووە.
ئۆپەراسیۆنەکە وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و سەقامگیرکردنی ئاسایش ئەنجامدراوە.
دوای کۆتاییهاتنی عەمەلیاتەکە، دۆخی ئەمنی ناوچەکە گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی، و بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

