zagros news agency

هەیبەت حەلبووسی به سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

 

ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامه و له قۆناغی یەکەم سەرۆکی پەرلەمانی هەڵبژێردرا.

له دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان 309 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خوارد و بەشدارییان له هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی کرد.

هەیبەت حەلبووسی، سالم عیساوی و عامر عەبدولجەبار کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان بوون.

لەناو ئەم سێ کاندیده هەیبەت حەلبووسی له کۆی 309 دەنگ به 208 دەنگ به سەرۆکی پەرلەمانی هەڵبژێردرا.

له قۆناغەکانی دواتر هەر ئەمڕۆ جێگرانی یەکەم و دووەمی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن و شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی پارتییه بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازيی لە مەحموود ئەلمەشهەدانی دەکات

یاسین

عێراق لە ڕێکاری توندی کەمکردنەوەی خەرجی دەکۆڵێتەوه؛ لەوانەش تێکەڵکردنی دەستەکان و پێداچوونەوە بە مووچەی بەرپرسان

یاسین

فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی داوایەک لە ڕێکخراوە جیهانیەکان دەکات

سەڵاح