zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 90 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس بەرز بونەتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 90 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی 21 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 85 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 2 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی کەشتیە نەوتیەکان بوو لەلایەن گروپە چەکدارەکان و لەهەمان کاتیشدا هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیا یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکان کە نرخی نەوتی بەرز کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

سەڵاح

چوار کەس لە کاتی مەلەکردن دا لە خنکان

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین