zagros news agency

بێکهام نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکات

 

لە دیمانەیەکی نوێیدا داڤید بێکهامی ئەفسانەی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچێستەر یونایتد ئەوەی ئاشکرا کرد لەسەردەمی یاری کردنی بۆ یانەی مان یونایتد فرۆشرابووە یانەی بارسێلۆنا بەبێ ئەوەی ئاگادار بێت،بەڵام ڕیاڵ مەرید هەموو شتێکی گۆڕی.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای CBS بێکهام وتی؛لە ساڵی ‌2003 لەکاتی پشوومدا پیتەر کینیۆن بەڕێوەبەری ئەوکاتی مان یونایتد پەیوەندی پێوە کردم و پێی ڕاگەیاندم فرۆشراوەتە بارسێلۆنا،بەڵام ڕیاڵ مەدریدیش لەسەر هێڵە بۆ کڕینی تۆ ئێمەش تاکو ئێستا بارسێلۆنام هەڵبژاردوە بۆخۆت دەتوانی قسە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بکەی.

بێکهام بەردەوام بوو لەقسە و وتی؛ من خەونم یاری کردن بوو لە ڕیاڵ مەدرید چونکە لەمنداڵیەوە عاشقی ئەو یانەیە بووم لەلایەکی دیکەوە جێهێشتنی مان یونایتد قورس بوو،بەڵام لەماوەی ڕۆژ و نیوێک بۆندەکەم لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەکلایی کردەوە و پەیوەندیم بەو یانەیەوە کرد،کە شانازیەکی گەورەی منە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پیاوێک بە ڕوخساری کچێکەوە چوار دەفتەر دۆلار لە لایڤدا کۆدەکاتەو

یاسین

گۆرانیی “Life Goes On” یەک ملیار بیسەری لە سپۆتیفای تێپەڕاند

ART

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە باوکی شەهید وەیسی ئاخر سەعید شێروانی دەکات

یاسین