سەرچاوەیەکی حکومی لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2025 ، 40 حاڵەتی خۆکوشتن بە فەرمی لە بنکەکانی پۆلیسی پارێزگاکەدا تۆمار کراون.
سەرچاوەکە بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، “حاڵەتەکانی خۆکوشتن بە شێوەیەکی فەرمی لە بنکەکانی پۆلیسی پارێزگای دیالە لە سەرەتای 2025, تا ئێستا 40 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، جگە لە ژمارەیەک حاڵەتی دیکە کە ڕزگار کراون.”
گوتیشی: “نزیکەی نیوەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان بۆ چینی گەنجان و هەرزەکاران بوون لە نێر و مێ،.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە “هۆکارە باوەکان بریتی بوون لە فشارە داراییەکان، قەرزەکان و کێشە خێزانی و هاوسەرگیرییەکان”، جەختی لەوە کردەوە کە “هەندێک لە حاڵەتەکان لێکۆڵینەوەی بەرفراوانیان تێدا دەکرێت بۆ گەیشتن بە هۆکارە ڕاستەقینە و وردەکارییەکانیان.”
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە دیالە ڕایگەیانبوو، لە ساڵی 2024 نزیکەی 62 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە.

