zagros news agency

ئەمریکا شەپۆلێکی نوێی سزاکانی دژی ئێران خستە گەڕ

 

ئەمریکا شەپۆلێکی نوێی سزاکانی دژی چەند کەس و دامەزراوەیەکی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە خستە گەڕ. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ١٠ کەس و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ئێرانی، بەهۆی بازرگانیکردن بە چەکوچۆڵەوە لەنێوان ئەو وڵاتە و ڤەنزوێلادا، خستوونەتە لیستی سزاکانییەوە.
مەبەست لەم کارە سنووردارکردنی پەرەپێدانی چەکوچۆڵ و ڕێگریکردنە لە هەناردەی نایاساییان بۆ وڵاتانی دیکە. بەپێی ئەم سزایانە، هەموو ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی لەنێوان لایەنی ئێرانی و ئەمریکایی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە ڕادەگیرێت.
پێشتریش ئەمریکا سزاى خستبووە سەر ١٧ دامەزراوە و لایەن و کەشتی، کە ڕۆڵی سەرەکییان لە فرۆشتن و هەناردەی نەوتی خاوی ئێراندا هەبوو. لەم پەیوەندییەدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێرانییەکان نەوتەکەیان لە وڵاتە جیاوازەکاندا بە ڕێگەی شاراوە دەفرۆشن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات

سەڵاح

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق: کەمکردنەوەی مووچە، كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ێته‌وه‌

یاسین

وه‌زیری ناوخۆی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات

سەڵاح