ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی پارێزگاری هەولێر، لە ساڵیادی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە سی و شەشەمین ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال و جینۆسایدکردنی گەلەكەمان کە ئامانج لێی قەڵاچۆکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و گەلی کوردستان بوو، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە بارزان، گەرمیان، هەڵەبجە و شوێنەكانی تر دەنێرین و سەری ڕێزو نەوازش بۆ هەموو شەهیدانی كوردستان دادەنوێنین.

یادکردنەوەی ئەو تاوانە پڕ ئازارە، کە دەرهەق بە خەڵکی کوردستان ئەنجامدرا و تێیدا هەزاران کەسی بێتاوان بێ جیاوازی لە نێوان گەنج و پیر ڕاپێچی بیابانەکانی باشووری عێراق کران و لە پرۆسەیەکی بێڕەحمانەدا کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵ کران، زامێکی قووڵە لە یادەوەری گەلی کوردستان.

لەم یادەدا جارێکى تر جەخت لەوە دەكەینەوە پێویستە دەوڵەتی عێراق بەرپرسیارێتی دەستووری و ئاکاریى خۆی لە قەرەبووکردنەوەی ئەو تاوانە مەزنە لە ئەستۆ بگرێت و دڵنیایی دووبارە نەبوونەوەشیان لە داھاتوودا بدات.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.4.14

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئاستێکی بەرزەوە چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

سەڵاح

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان کەمپینی هاریکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی شاری دهۆکی راگەیاند

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی پۆلەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح