کامێرۆن کرۆ، دەرهێنەری ناوداری جیهانی، ستایشی تۆم کرووز، ئەستێرەی زنجیرە فیلمەکانی (Mission: Impossible) دەکات و بە یەکێک لە دڵسۆزترین و پیشەگەرترین ئەکتەرەکانی سینەما وەسفی دەکات.
کرۆ کە پێشتر لەگەڵ تۆم کرووزی تەمەن ٦٣ ساڵ لە فیلمەکانی (Vanilla Sky) و (Jerry Maguire) کاری کردووە، دەڵێت: “تۆم کرووز دەرهێنەر نییە و خۆشی ئەوە دەڵێت، هەر بۆیە متمانەیەکی زۆر بە دەرهێنەرەکانی دەکات”.
ئەو دەرهێنەرە بۆ گۆڤاری (Uncut) ئاشکرای کرد، کرووز تەنیا دەقی خۆی لەبەر ناکات، بەڵکو دەقی هەموو ئەکتەرەکانی دیکەش دەزانێت و شارەزای وردەکاریی کاری هەموو تیمەکەیە.
بڕیارە لە پرۆژەی داهاتوودا، تۆم کرووز لەگەڵ دەرهێنەری براوەی ئۆسکار ئەلیخاندرۆ گۆنزالێس ئیناریتۆ لە فیلمێکی نوێ بەناوی (Digger) کار بکات.

