zagros news agency

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند هیچ هێزێک ناتوانێت وڵاتەکەی بە چۆکدا بێنێت

مەسعوود پزشکیان، سەبارەت بە پشتیوانیی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە خۆپێشاندەرانی ئێران، قسەکانی بە پڕوپووچ وەسف کرد و گوتی؛ کێشە و ئاڵۆزییەکانی دەڤەرەکە بە هۆی ئەمریکاوە سەریان هەڵداوە، ئەوان لە لایەک بەردەوام خەڵک و ژنان و منداڵان بوردومان دەکەن، لە لایەکی دیکەشەوە دەیانەوێ دیموکراسی بۆ خەڵکی ئێران بهێنن.
سەرۆککۆماری ئێران جەختیشی لەوە کردەوە کە خەڵکەکەیان بەهێزەوە خۆڕاگری دەکەن و هیچ هێزێکیش لە جیهاندا ناتوانێ وڵاتەکەی بە چۆکدا بێنێت.
سەرۆککۆماری ئەمریکا پشتیوانیی لە کاسبکارانی ناڕازیی ئێران کرد و ڕایگەیاند ئەگەر حکوومەتی ئێران بە توندوتیژی ڕووبەڕووی خەڵک بێتەوە و بیانکوژێت، ئەمریکا بە هانایانەوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕێباز حه‌ملان ده‌كات

یاسین

ئەردۆغان: ناوچەکە لەبەرانبەر وەرچەرخانێکی خێرا دایە

یاسین

بیردۆزی «ئینتەرنێتی مردوو»؛ ئایا بەڕاستی زۆربەی ناوەڕۆکی ئۆنلاین لەلایەن ڕۆبۆتەکانەوە بەرھەم دەھێنرێت؟

یاسین