zagros news agency

کچەکەی تۆمی لی جۆنز لە هۆتێلێکدا بە مردوویی دۆزرایەوە

میدیای ئەمریکا هەواڵێکی ناخۆشیان لەبارەی خێزانی ئەکتەری ناودار “تۆمی لی جۆنز” بڵاوکردەوە. ڤیکتۆریا، کچی ئەو ئەکتەرە، لە بەیانیی رۆژی سەری ساڵدا لە هۆتێلێکی لوکس لە شاری سان فرانسیسکۆ بە مردوویی دۆزرایەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیس و تیمی فریاگوزاری، پەیوەندییەکی بەپەلەیان پێگەیشتووە لە کاژێر 2:52ی بەیانی، بەڵام کاتێک تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، ڤیکتۆریا گیانی لەدەستدابوو. 

تاوەکو ئێستا هۆکاری مردنەکەی بە نادیاری ماوەتەوە و پزیشکی دادوەری و پۆلیسی سان فرانسیسکۆ خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە دۆسیەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرە نوێیەکەی “Game of Thrones” لە بەرلین نمایش کرا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

جەیمس گەن: فیلمی ‘سوپەرمان’ چیرۆکی کۆچبەرێکە و باسی میهرەبانییە

ART