zagros news agency

شەش میلیشیای عێراقی بە فەرمی چەكدانان رەت دەكەنەوە

 

شەش میلیشیای عێراقی، داواكاریی ئەمەریكا بۆ چەكدانان بە فەرمی رەت دەكەنەوە و رای دەگەیەنن كە چەكەكانیان بە ”پیرۆز“ دەزانن و داوای دەركردنی یاسای خزمەت و خانەنشینیی حەشدی شەعبی دەكەن.

 

شەوی یەكشەممە ٤ لەسەر ٥ی ١ی ٢٠٢٦، هەریەك لە میلیشیاكانی (كتائب سيد الشهداء، كتائب كربلاء، أنصار الله الأوفياء، حركة النجباء، عصائب أهل الحق، كتائب حزب الله) كە خۆیان لەنێو بەرەیەكدا بە ناوی (تنسيقية المقاومة العراقية) ناساندووە، بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە و تێیدا رایانگەیاند كە ئەوان چەكەكەیان بە چەكی بەرگری و چەكێكی ”پیرۆز“ دەزانن، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ رەتكردنەوەی داواكاریی ئەمەریكا بۆ چەكدانان.

 

هەروەك ئاماژە بەوە دراوە كە دەبێت ئەولەویەتی حكوومەتی داهاتووی عێراق و پەرلەمانی عێراق، دەركردنی ئەو یاسایانە بێت كە خزمەتی وڵاتەكە دەكەن، نموونەشیان بە یاسای خزمەت و خانەنشینیی حەشدی شەعبی هێناوەتەوە. جگە لەوەش داوایان كردووە هەموو هێزێكی بیانی لەسەر خاكی عێراق دەربكرێت.

 

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، ئەو شەش میلیشیایە ئەوەشیان رەت كردوەتەوە كە لەبارەی چەكدانان لەگەڵ هیچ لایەنێكی دەرەكی گفتوگۆ بكەن، بەڵكوو تەنیا لەگەڵ حكوومەتی عێراقی گفتوگۆ دەكەن، ئەویش پاش ئەوەی سەروەریی تەواو لە وڵاتەكە بەدی هات كە مەبەستیان لێی دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانە.

 

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمەریكا پێداگرە لەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی چەك دابنێن، بۆ ئەم مەبەستەش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، كەسێكی بە ناوی مارك ساڤایا وەك نوێنەری تایبەتیی خۆی لە عێراق دەستنیشان كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانبەران و مووچەخۆران و جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئۆستریا کۆبووەوە

یاسین

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باغڵوومناره کارەکانی فراوان و چڕتڕ دەکرێنەوە

سەڵاح