zagros news agency

دوای سزادانی دیدی؛ ئاشتۆن کوتچەر لەگەڵ میلا کونیس دەرکەوتەوە

دوای ماوەیەکی درێژ لە دوورکەوتنەوە لە چاوی کامێراکان بەهۆی تێوەگلانی ناوی لە دۆسیەی (شون دیدی)ـی گۆرانیبێژ، ئاشتۆن کوتچەر، ئەکتەری ئەمریکی، جارێکی دیکە لەگەڵ میلا کونیسی هاوژینی دەرکەوتەوە.

ئەم دەرکەوتنەی کوتچەر دوای ئەوە دێت کە دادگا سزای 50 مانگ زیندانیکردنی بەسەر (دیدی)دا سەپاند بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کێشەی دیکە. 

کوتچەر کە هاوڕێیەکی نزیکی دیدی بوو، لە ماوەی رابردوودا بێدەنگی هەڵبژاردبوو، بەڵام ئەم هەفتەیە لە چێشتخانەیەکی ئیتاڵی لە ناوچەی بێڵ ئێر لەگەڵ هاوژینەکەی بینرا. لە رووی هونەرییەوە، کوتچەر دوایین جار لە فیلمی (Your Place or Mine) دەرکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دارا ئارام نوێترین ئەزموونی شێوەکاریی لە ئۆنتاریۆ دەکاتەوە

ART

پەرلەمانی فەرەنسا پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دزراوەکان تاوتوێ دەکات

ART

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART