پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و بەپێی نوێترین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا بڕێکی زۆر نەوت گەیشتووەتە دەستی خێزانەکان لە ناوچە جیاجیاکان.
بەپێی زانیارییەکان، تا ڕێکەوتی ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بڕی ١٣٥ ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە. ئەم بڕە نەوتە گەیشتووەتە دەستی نزیکەی ٦٧٤ هەزار و ٥٠٠ خێزان.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوتەکە لە ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری شارەکان دەستی پێکردووە و وەک لە ئامارەکاندا هاتووە، زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان سوودمەند بوون. حکومەتی هەرێم جەختی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان بۆ وەرزی زستان و پرۆسەکە تاوەکو گەیشتنی نەوت بە هەموو خێزانەکان بەردەوام دەبێت.
دابەشکردنەکە بەم شێوەیەیە:
کۆی گشتی بڕی دابەشکراو: 134,900,200 لیتر.
کۆی خێزانە سوودمەندەکان: 674,501 خێزان.
کۆی خێزانە ماوەکان: 415,222 خێزان.

