zagros news agency

ئۆین کووپەر بووە گەنجترین ئەکتەر خەڵاتی هەڵبژاردەی رەخنەگران بباتەوە

ئەکتەری گەنج ئۆین کووپەر، مێژوویەکی نوێی لە کاروانی هونەریی خۆیدا تۆمارکرد و بووە گەنجترین ئەکتەر خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە حەفڵەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی هەڵبژاردەی رەخنەگران بباتەوە.

ئەم خەڵاتەی کووپەر بۆ رۆڵەکەی بوو لە زنجیرە درامای (Adolescence)ی سەر سەکۆی نێتفلیکس. 

کووپەر لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا بە جۆش و خرۆشەوە رایگەیاند: “ساڵی رابردوو وەک گێژەڵووەک بوو بۆ من و خێزانەکەم، ژیانمانی بۆ هەمیشە گۆڕی و بۆ هەمیشە سوپاسگوزارین”.

ئەم ئەکتەرە گەنجە پێشتریش خەڵاتی “ئیمی” بردبووەوە و وەک گەنجترین ئەکتەر لە مێژووی ئەو خەڵاتەدا ناوی چووە نێو لاپەڕەکانەوە. 

زنجیرەی (Adolescence) کە لە چوار ئەڵقە پێکهاتووە، باس لە چیرۆکی مێرمنداڵێکی 13 ساڵان دەکات کە بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

ستیڤن سپێڵبێرگ نازناوی “EGOT”ـی بەدەستهینا

ART