zagros news agency

نۆیەر دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن نوێبکاتەوە

 

نۆیەر دوپاتیکردەوە دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن نوێبکاتەوە بەڵام پەلە ناکات و مەرجێکی بۆ خۆیدیاریکردووە،مانوێل نۆیەری گۆڵپاریزی ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن کۆتاییدێت بەڵام تا ئەم ساتە داهاتووی بە نادیاری ماوەتەوە لە نێوان رۆیشتن و مانەوە.

گۆڵپارێزە 40 ساڵیە ئەڵمانیەکە لە نوێترین لێدوانیدا دوپاتیکردەوە کە مەیلێکی زۆری هەیە بۆ مانەوە و بەردەوام بوون لە یارییکردن لە یانەکەی ئێستای چونکە خۆشی دەوێت و دڵخۆشە تیایدا.
مانوێل نۆیەر ئاشكرایکرد، ئەگەر بزانم توانای جەستەییم باشە و خزمەتی بایرن میونشنم پێدەکرێت ئەوا گرێبەستەکەم نوێدەکەمەوە.

دەشڵێت، پێویستە ئەو بڕیارە بەوپەڕی متمانە و بڕوا بوون بە خۆم بدەم و بزانم تا ئەو کاتە دەتوانم چەند یاریی بە درێسی یانەکەمەوە دەکەم، ئەگەر پێکانم هەبوو یان توانای جەستەییم باش نەبوو ئەوا بڕیاری رۆیشتن دەدەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی ئالابا مێرکاتۆی ڕیال مەدرید لەناو دەبات

یاسین

فەرمی یاریزانێکی ریال مەدرید توشی پێکان بووە

یاسین

ئەلۆنسۆ: دوای بردنەوەکەی لە ریال سۆسیدال پەیامێکی نارد

یاسین