zagros news agency

ئیسرائیل: ڕێگە بە ئەمریکا نادەین فڕۆکەی ئێف-٣٥ بە تورکیا بدات

شارۆن هاسکێل، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی ڕێگە بە ئەمریکا نادات فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥، کە تەکنەلۆژیای ئیسرائیلی تێیدا بەکار هاتووە، بە تورکیا بفرۆشێت.
هاسکیل،ئاماژەی بەوەش کردووە سەبارەت بە ئەگەری فرۆشتنی ئەو فڕۆکەیە بە تورکیا نیگەرانن و گوتیشی، بەشێکی بەرچاو لەو تەکنەلۆژیایەی لە فڕۆکەکەدا بەکار هاتووە لە ئیسرائیل پەرەی پێ دراوە، بۆیە بە هیچ جۆرێک ڕازی نابن ئێف-٣٥ بە تورکیا بدرێت. ئەمە لە کاتێکدایە، ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە لێدوانی نوێیدا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، باسی بابەتی دوورخستنەوەی تورکیایان لە بەرنامەی ئێف-٣٥ کردووە. هەروەها بە خودی ترەمپی گەیاندووە کە وەرگرتنی ئەو فڕۆکانەی ئێف-٣٥، کە تورکیا ماوەیەکی زۆرە پارەکەی داوە و دووبارە گەڕانەوەی وڵاتەکە بۆ نێو بەرنامەکە، بابەتێکی گرنگ و پێویستە. ئەمەش بۆ بوونی پەیوەندیی باشتر لەگەڵ ئەمریکا و بۆ بەرگریی ناتۆیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاوە باران دەبارێ

یاسین

ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح