zagros news agency

چێڵسی جێگرەوەی مارێسکا دیاری دەکات

 

یانەی چێڵسی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکرد کەوا سەرکەوتووبوون لە رێیککەوتن لەگەڵ لیام رۆسینیۆری راهێنەر بۆئەوەی سەرپەرشتی تیپەکەیان بگرێتە ئەستۆ و ببێتە جێگرەوەی ئینزۆ مارێسکا.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە رۆسینیۆر بۆماوەی شەش ساڵ واتە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2026 واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بلووز کردووە،لەلایەکیترەوە راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر دڵخۆشە بەوەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی، چونکە خەونی منداڵی بووە.

وتیشی زۆر دڵخۆشم لەگەڵ ئەم تیمەدا کاردەکەم چونکە یاریزانی زۆرباش و نایابی تێذایە کە دەتوانین بەکاری بە کۆمەڵ ئەنجامی باش تۆماربکەین،جەختی لەوەشکردەوە کە ئامانجێتی هاندەران شانازی بکەین بەوەی کە ئەوان کێن و چەند تیپێکی تۆقێنەرییان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیال مەدرید و مان سیتی دیاری کرا

یاسین

یانەیەکی ئینگلتەرا نزیکە لە گواستنەوەی ڕەحیم ستێرلینگ

یاسین

عێراق و ئیسپانیا هۆشداری لە قەیرانی وزە و کارەساتی مرۆیی دەدەن

یاسین