zagros news agency

نەیمار گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس نوێکردەوە

 

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا نوێ کردنەوەی گرێبەستی نەیمار دا سێلڤای ئەستێرەی یانەکەی ئاشکرا کرد و بەفەرمی یاریزانەکە تاکو مانگی دوانزەی ئەمساڵ لە سانتۆس دەمێنێتەوە و هەنگاو بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل دەنێت.

نەیمار ئێستا هەموو سەرنجی لەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیلە و دەیەوێت بۆ مۆندیالی ئەمساڵ بانگهێشت بکرێت،کە لە 2023 کۆتا یاری خۆی بۆ هەڵبژاردەکە کردوە و ئەنچێلۆتیش پێی وتووە دەبێت خۆی بسەلمێنێت تاکو بانگهێشت بکرێت.

نەیمار پێش کۆتایی هاتنی وەرزی ڕابردووی خولی بەڕازیلی هاوکارێکی گەورەی سانتس بوو،کە لە کۆتایی گەڕەکانی خولەکە بە پێکانەوە یاری دەکرد لە پێناو مانەوەی سانتۆس لە خولی پلەیەک و دوای دڵنیایی و مانەوەی سانتۆس نەیمار بڕیاری نەشتەرگەریدا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو یەکەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست

یاسین

مۆرینیۆ: من ڕۆناڵدۆم ناوێت

یاسین