zagros news agency

کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای رۆدیگێر دەکات

یانەی نەسری سعودی ئامانجیانە چەند یاریزانێک ریزەکانیان بۆ رکابەرییەکانی نیوەی دووەمی پاڵەوانێتییەکان بەهێزتر بکەن،تۆڕی فیچاجێس ئەوەی ئاشکراکردووە کەلەسەرداوای رۆناڵدۆ نەسڕ دەیانەوێت ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێی وایە کە کڕینی رۆدیگێر دەبێتە هۆی زیاتر بەهێزکردنی پێگەی بەگری تیپەکەیان،لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ئاستی بەرگریکارەکە دابەزیوە و لەهەمان کاتدا بەردەوام تووشی پێکان دەبێت ئەگەر هەیە ریاڵ مەدرید بیر لەوە بکەنەوە دەستبەرداری ببن.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 184 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات و بەرگریەکی تۆکمە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سیبایۆس ئەرکێکی قورسی لە پێشە

یاسین

لیڤەرپوڵ قسەی کۆتایی خۆی دەکات لەگەڵ سەڵاح

یاسین

ڕۆناڵدۆ لە گەشتەکەی ئەلنەسر بۆ ئێران بەژدار نابێت

یاسین