zagros news agency

ئاژانسی (BBC): زیاتر لە 45 هەزار كەس حەلەبیان بەجێ هێشتووە

 

ئاژانسی (BBC) بەشی توركی بڵاوی كردووەتەوە، لەوەتەی شەڕ لە هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە لە حەلەب دەستپێكردووە، زیاتر لە 45 هەزار كەس حەلەبیان بەجێهێشتووە.

 

بەهۆی بۆردومان و ئەو هێرشەی سوپای سووریا بۆ سەر هەسەدە لە هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە دەستی پێكردووە، هەزاران خێزانی كورد ئاوارەی شارەكانی تری رۆژئاوای كوردستان بوونە، بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی (BBC)، تاوەكوو ئێستا زیاتر لە 45 هەزار كەس حەلەبیان جێهێشتووە.

 

وەزارەتی بەرگریی سووریا رایگەیاند، هێرشێكی فراوان بۆ سەر هەسەدە دەست پێدەكەن، بۆیە داوای لە هاووڵاتیان كرد شوێن و ماڵی خۆیان بەجێبهێڵن، هەسەدەش هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ رووبەڕووبوونەوە.

 

هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشڕەفییە، 80٪ی دانیشتوانەكەی كوردن و ژمارەی دانیشتوانیشیان 600 هەزارە، ئەمەش بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیاكانی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی بەدیل دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە کۆنگۆ بۆ ٣٢٠٠ کەس بەرزبووەوە و ١٤٠٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح