zagros news agency

لە باکووری کوردستان هێرشی سوپای عەرەبی بۆ سەر کوردان شەرمەزار کرا

 

ژمارەیەک پارتی کوردیی باکووری کوردستان هێرشی سوپای عەرەبیی سووریایان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بە توندی شەرمەزار کرد. داوایان لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی ڕێوشوێن بگرنە بەر.
پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (DBP)، دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتی، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە تورکیا، پارتی ئازادی و کۆمەڵەی کوردانی دیموکرات و شۆڕشگێڕ (DDKD)، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هێرشکردنە سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەلەبیان شەرمەزار کرد.
ئاماژەیان بەوە کرد کورد دەیان ساڵە لەسەر خاکی خۆی ڕووبەڕووی هێرش و توندوتیژی دەبێتەوە، مافە بنەڕەتییەکانیان قبووڵ ناکرێت و ئەمەش جارێکی دیکە لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دووبارە بووەتەوە.
پارتە کوردییەکان ڕوونیان کردەوە ئامانجی هێرشەکان لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە و داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرا ڕێگری لە کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە واشنتۆن، سەفین موحسین دزەیی، لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆبووەوە

دڵشاد

‎جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەکاندا

گوران

مەحموود محەممەد : لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین

یاسین