zagros news agency

بە 100 ملیۆن دۆلار بەشی نوێی “Rush Hour” بەرهەم دێت

زنجیرە فیلمی “Rush Hour” بە بەشی چوارەم و بە بەشداری هەردوو ئەستێرە جاکی شان و کریس تاکەر دەگەڕێتەوە. بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، بەشێکی وێستگەی ئەمجارەی پاڵەوانەکان وڵاتی سعودیە دەبێت.

بڕیارە وێنەگرتنی فیلمی (Rush Hour 4) لە بەهار یان هاوینی ئەمساڵ (2026) دەستپێبکات. چیرۆکی ئەم بەشە باس لە کێشەی ڕاوکردنی نایاسایی ئاژەڵە کێوییەکان دەکات لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە وێنەگرتنەکە لە نێوان سعودیە، چین و ئەفریقا دەبێت.

کۆمپانیای “پاراماونت پیکچەرز” بوودجەی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ فیلمەکە تەرخانکردووە. 

هەوادارانی ئەم زنجیرەیە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی هەردوو کارەکتەری “لی” و “کارتر” دەکەن دوای زیاتر لە 15 ساڵ لە دوایین بەشی فیلمەکە، بەو ئومێدەی بتوانێت سەرکەوتنێکی گەورە لە بۆکس ئۆفیس بەدەستبهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەڵمانیی لە زیندان ئازاد کرد

یاسین

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART