zagros news agency

بۆڕی ئاوی ئیفراز 3 چاککرایەوە و دابەشکردنی ئاو دەستیپێکردەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند؛ دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 11ـی کانوونی دوومەی 2026، بۆڕی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3  ‘تیرە 1500ملم لە جۆری GRP’ تووشی شکان هات، دەستبەجێ تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

دەشڵێت: تیمەکانمان بە درێژایی شەو سەرقاڵی کارکردن بوون و لە درەنگانی شەودا توانرا بۆڕیەکە بە سەرکەوتوویی چاک بکرێتەوە. لە ئێستاشدا ئاو بە ئاراستەی عەمبارەکان ڕەوانە کراوە و پرۆسەی پڕکردنەوەی تۆڕەکان دەستیپێکردووە.

ڕاشیگەیاند؛ ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێککەوتی 12ـی کانوونی دووەمی 2026، ئاو بە قۆناغ دەگاتەوە ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە بەهۆی ئەم شکانەوە بێ ئاو بوبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

سلێمانی… سبەی پڕۆژەی بەرزەپردی کانیسپیکە دەكرێتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێگەیشت

سەڵاح