zagros news agency

گۆڕانکاری لە گۆڕەپانی سیاسیی بەریتانیادا

 

نەدیم زەهاوی، سیاسەتمەداری دیاری بەریتانیایی و وەزیری پێشووی ئەو وڵاتە، بە فەرمی وازی لە “پارتی پارێزگاران” هێنا و پەیوەندیی بە “پارتی ڕیفۆرم” (Reform UK)ەوە کرد.

زەهاوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد سیاسەتەکانی ئێستای وڵات بەرەو ئاڵۆزی دەچن و تەنها لە ڕێگەی بەرنامەی پارتە نوێیەکەوە دەتوانرێت سەقامگیری بۆ ئابووریی بەریتانیایی بگەڕێنرێتەوە.

نەدیم زەهاوی سیاسەتمەدارێکی بەریتانیاییە و بە ڕەچەڵەک کوردە. لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری بەغدا لە خێزانێکی کوردی فەیلی لەدایک بووە و لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ بەریتانیا کۆچیان کردووە. ناوبراو ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا (Conservative) بووە و پێشتر نوێنەرایەتیی ناوچەی “ستراتفۆرد ئۆن ئاڤۆن”ی لە پەرلەمان دەکرد و چەند پۆستێکی وەک وزارەتی دارایی و پەروەردەی بە ئەستۆ گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

ڕەوشی ئەمنی و مرۆیی لە کۆبانێ؛ گرووپە چەکدارەکان دەستدرێژی دەکەنە سەر ماڵی هاووڵاتییان

سەڵاح

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من ) دەکات

یاسین