پلاتفۆرمی X کە بە (Twitter) ناسراوە کە لەلایەن ئیلۆن ماسک خاوەن داریەتی دەکرێت چەند گۆڕانکارییەکی گرنگی نوێ ڕاگەیاند کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەران هەیە، لە پێشەوەش تێپەڕاندنی سنووری زمان بە هۆی زیرەکی دەستکرد.
گرنگترین گۆڕانکارییەکان:
وەرگێڕانی دەنگی ڕاستەوخۆ
X سیستەمی وەرگێڕانی دەنگی بۆ Spaces و ڤیدیۆکان چالاک کردووە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات قسەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ زمانە جیاوازەکان وەربگێڕن، لەوانەشدا زمانی کوردی.
گۆڕانکاری لە سیستەمی Block
لە گۆڕانکارییە نوێکەدا، ئەگەر کەسێک بڵۆک بکەیت، دەتوانێت پۆستە گشتییەکانت ببینێت، بەڵام ناتوانێت لایک، ڕیتوییت یان کۆمێنت بکات. X دەڵێت ئەم هەنگاوە بۆ شفافیت و ڕێکخستنی گفتمانەکانە.
X-Pay (سیستەمی پارەدان)
X هەنگاوێکی نوێی نا بۆ بوون بە «ئەپێکی هەموو شتێک» و سیستەمی پارەدانی خۆی (X-Pay) ناساند، کە ڕێگە بە ناردن و وەرگرتنی پارە و مامەڵەی ئەلیکترۆنی دەدات لە ناو پلاتفۆرمەکەدا.
هەروەها ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئیلۆن ماسک دەیەوێت پلاتفۆرمی X بە خێرایی بگۆڕێت بۆ پلاتفۆرمێکی جیهانی کە تەنها تۆڕی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو شوێنێکە بۆ گفتوگۆ، پارەدان و پەیوەندی جیهانی.

