zagros news agency

له‌ هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ ڕێگری له‌ لافاو ده‌كرێت

 

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: “لەبەر بوونی بارانبارین لە بەیانی و رۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ ئەوەی بەردەوامین لە پاککردنەوەی مەنهۆڵ و  چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، ئەمڕۆ دووبارە چەندین چەپەری ئاو وەرگرتن و مەنهۆڵ، پاککرانەوە، لە سنووری هەموو شارەوانیەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.”

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: “بۆ کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی ئاو و کەمترکردنەوەی مەترسی لافاو دروست بوون، لە کاتی بارانبارین تەواوی ئامێرەکانی شۆفڵ و تانکەر سحب و بۆبکاتەکان لە شوێنی دیاریکراو کاری خۆیان ئەنجام دەدەن،

لە کاتی بوونی هەرکێشە و گرفتێک هاووڵاتیانمان ئاگادار دەکەینەوە، کە پەیوەندی بکەن بە ژمارەی بەرێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی  07509584838 .”

هەواڵی پەیوەندیدار

شوان زراری بۆ زاگرۆس: داواكارم له‌ خه‌ڵكی به‌شداری كارابكه‌ن له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هێزه‌ نیشتیمان په‌روه‌ره‌كان هه‌ڵبژێرن

دڵشاد

پەرلەمانتارێکی پارتی: ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و ھێشتا سەرۆکی پەرلەمان دیاری نەکراوە

دڵشاد

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی ٢٠٢٦/٢٠٢٥ راگەیاند

یاسین