zagros news agency

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانیی لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا پشتگیریی سوودانی دەکات

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە لەهێزە پێکهێنەرەکانی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی پێکهاتووە راگەیەندراوێکیان سەبارەت بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بڵاوکردەوە.
لەم ڕاگەیەنداوەدا دەڵێن، بە ئەرێنییەوە لە دەرئەنجامەکانی سەردانەکە دەڕوانن و پشتیوانی تەواوی شاندی عێراق بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵات دەکەن.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەشڵێت، هیوادارن سەردانەکەی سوودانی ببێتە فاکتەری چالاککردنەوەی رێککەوتنی ستراتیژی و هۆکارێک بێت بۆ بەهێزکردنی متمانە و رێزگرتن لە سەروەریی یەکتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لیستی یاریزانانی بۆ مۆندیال ڕاگەیەند

گوران

وەزارەتی درەوەی ئێران وتووێژی گۆڕینەوەی زیندانیان لەگەڵ فەڕەنسا بەردەوامە

یاسین

كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگەوازێک ئاراستەی کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکات

یاسین