zagros news agency

بێلینگهام؛ ئەم گاڵتەجاڕیە ڕۆژێک دێت ئاشکرا دەبێت

 

دوای ڕۆیشتنی چابی ئەڵۆنسۆ لە ڕیاڵ مەدرید زۆرێک لە ڕۆژنامە و میدیاکانی جیهان ئەوەیان درکاند،کە بەشێکی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیان باش نەبووە لەگەڵ ئەڵۆنسۆ و بەردەوام کێشە هەبووە لەنێوانیان.

لەسەروبەندی ئەم بابەتەدا جود بێلینگهامی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید پەیامێکی بڵاوکردەوە و بەتوندی وەڵامی ئەو ڕەخنانەی دایەوە تەنانەت بە ڕوونی وتی ئەم قسانە هەمووی درۆنە و هیچ ڕاستیەکی تێدا نییە.

بێلینگهام لە لێدوانێکدا وتی؛ ڕۆژێک دێت ئەم گاڵتەجاڕیە ڕۆژێک دێت ئاشکرا دەبێت،من سەیرم دێت بەم قسانە،کە هەموو درۆنە و باوەڕ بەو شتانە مەکەن دیخوێننەوە،هەندێک جار دەبێت ئەو کەسانە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت،کە ئەم بابەتانە دادەنێن بەبێ سەرچاوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕائول گۆنزالێز نزیکە لەگەڕانەوەی بۆ خولی ئەڵمانی

یاسین

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

پۆڵ پۆگبا دووچاری پێکان بوو

sarkar