zagros news agency

پۆڵ پۆگبا دووچاری پێکان بوو

 

بۆ وەرزی نوێ یانەی مۆناکۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانی ڕێکخست بوو،بەڵام لەکاتی ئامادەکارییەکانی ئەمڕۆی پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی تیپەکەی بەپێکانەوە لەهاوڕێکانی دوورکەوتەوە و گەیەندرایە نەخۆشخانە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو پێکانەی دووچاری بوویەوە.

بەپێی زانیاری و سەرچاوەکان بێت،پۆڵ پۆگبا لەڕانیدا دووچاری ئازارێکی زۆر بووە و نەیتوانیوە ڕاهێنانەکانی تەواو بکات،کە ئەمەش دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ یانەی مۆناکۆ و ترسی ئەوە هەیە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لەیاریگاکان دابڕێت و نەتوانێت بۆ دەستپێکی نوێی وەرز بەشداری بکات.

پۆگبا لەنەهامەتی دوو ساڵی ڕابردووی ڕزگاری بوو دوای ئەوەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش ماوەی 2 ساڵ ڕاگیرا،بەڵام دواتر کەم کرایەوە بۆ 18 مانگ و لەمانگی سێ لەگەڵ مۆناکۆ دەستی کردەوە یاری کردن،بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەستێرە فەڕەنسیەکە کەوتەوە نەهەماتی و دووچاری پێکان هات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی تۆتنهام

یاسین

ئەمشەو عەگید کابایێلی ئەفسانەی بۆکسی کوردی یاریەکی مێژوویی هەیە

یاسین

پێکهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچستەر سیتی

یاسین