zagros news agency

مان ستی جێگرەوەی رۆدری دەست نیشان کرد

 

یانەی مانچستەر سیتی بە راوێژ لەگەڵ پێپ گواردیۆلای راهێنەر، کار دەکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی دیاری خولی ئینگلتەرا تا ببێتە جێگرەوەی رۆدری هێرناندێز لە هێڵی ناوەنددا، دوای ئەوەی رۆدری لەم ساڵ و نیوی رابردوودا بەدەست پێکانە دووبارەبووەوەکانیەوە ناڵاندوویەتی، سیتی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی درێژخایەن بۆ ئەو یاریزانە بووەتە کارێکی بەپەلە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە وەرزشییەکان، ئێلیۆت ئەندرسۆن، یاریزانی تەمەن 23 ساڵی یانەی نۆتێنگھام فۆرێست، بووەتە کارە لە پێشینەکانی یانە شین پۆشەکەی مانچستەر، ئەندرسۆن کە دەرچووی ئەکادیمیای نیوکاسڵە و بە 35 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ نۆتێنگھام، لەم وەرزەدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە، ئەمەش وای کردووە یانەکانی وەک چێڵسی و مانچستەر یونایتدیش چاودێری بکەن، بەڵام وا دیارە مانچستەر سیتی لە هەمووان نزیکترە بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکە.

گواردیۆلا و تیمی تەکنیکی سیتی پێیان وایە ئەندرسۆن ئەو یاریزانە نموونەییەیە کە دەتوانێت هاوسەنگی بۆ هێڵی ناوەند بگێڕێتەوە؛ چونکە توانایەکی بەرزی هەیە لە وەرگرتنەوەی تۆپ و بونیادنانی هێرشەکان بە هێمنی و زیرەکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ؛ئاربێلۆا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان،کە ناسیومە

یاسین

سەرۆکی بێنفیکا؛یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەبێ سڕ بکرێت

یاسین

یۆرۆلیگ.. لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی سپارتا براخای کرد

یاسین