ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ بڕیارێك هۆشداری ده‌ده‌ن

 

په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزای مەرگ بەسەر کردەوە هاوڕەگەزخوازییەکان كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ دیبلۆماتکارانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵێن به‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیاره‌ دەرەنجامی جددی لەسەر پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانی عێراق ده‌بێت.

ڕۆژی دووشەممە یاسادانەرانی عێراق دەنگدانێکییان لەسەر پڕۆژە یاسایەک دواخست کە سزای مەرگ یاخود زیندانی تا هەتایی تێدایە بۆ هاوڕەگەزخوازان، لە ڕێوشوێنێکدا کە دیبلۆماتکارانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵێن ئەگەر پەسەند بکرێت ئەوا ڕەنگە دەرەنجامی جددی هەبێت لەسەر پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەکانی عێراق.

ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنی خۆی کرد، پڕۆژە یاساکەش دووەم بابەت بوو لە ئەجێنداکەیدا.

پڕۆژە یاساکە سزای زیندانی تا هەتایی یاخود سزای مەرگ دەسەپێنێت بەسەر هەر کەسێکدا کە لە پەیوەندییەکی هاوڕەگەزخوازیدا بێت یاخود هەر کەسێک کە ژنی خۆی لە پێناو مەبەستی سێکسیدا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بگۆڕێتەوە.

هاندان بۆ هاوڕەگەزخوازی قەدەغە دەکات و پێشێلکردنی یاساکەش سزای لانیکەم 7 ساڵی لەسەرە.

دوو یاسادانەر وتییان دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە بەهۆی کەمی کاتەوە دواخراوە و هەندێک ناکۆکیش هەبوون لەسەر بەندەکانی پڕۆژە یاسا پێشنیارکراوە.

لایەنە گەورە سیاسییەکانی عێراق لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ڕەخنەکانییان لە مافەکانی هاوڕەگەزخوازی زیاتر کردووە، ئاڵا پەلکەزێڕینەکان بەردەوام لە خۆپیشاندانەکاندا سوتێندراون.

دیبلۆماتکارانی سێ وڵاتی ڕۆژئاوایی داوایان لە بەرپرسانی عێراق کردووە پڕۆژە یاساکە پەسەند نەکەن، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەکانەوە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، هەروەها بەهۆی ئەوەشەوە کە کارکردن لە ڕووی سیاسییەوە لەگەڵ عێراقدا قورس دەکات لە کاتێکدا کە وڵاتەکە هەوڵ دەدات زیاتر لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نزیک ببێتەوە.

دیبلۆماتکارێکی باڵا وتی ” زۆر قورس دەبێت لە ناو وڵاتی خۆتدا بیانوو بهێنیتەوە بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ وڵاتێکی لەو جۆرەدا.”

وتی ” زۆر ڕوون بووین: ئەگەر ئەم یاسایە پەسەند بکرێت لەم شێوازەی ئێستایدا، ئەوا دەرەنجامێکی کارەساتاوی دەبێت بۆ پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان و کار و بازرگانییەکانی نێوانمان.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە

یاسین

له‌ به‌غدا خۆپیشاندانه‌ و خۆپیشانده‌ران ده‌رگای ته‌لاری وه‌زاره‌تی كاره‌بایان داخست

یاسین

سێهه‌م هه‌وڵی ناسا بۆ گه‌یاندنی بۆینگ ستارلاینەر به‌ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی

سەڵاح