zagros news agency

جەی دی ڤانس بۆ شەرع: کێشەکانتان لەگەڵ کورد بە ئاشتی چارەسەر بکەن

 

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، ئەنجامداوە و داوای لێکردووە کێشەکانی گەلی کورد لە سووریا بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکات.

ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی، بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی باڵا لە کۆشکی سپی، بڵاویکردەوە کە لە پەیوەندییەکەدا، ڤانس جەختی لە پێویستی کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی دانوستاندنکارانە کردووەتەوە.

هەروەها، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری توندی داوەتە شەرع کە بەردەوامبوونی گرژییەکان لەگەڵ کورد و بەدواداچوونی ئاوارەبوونی زیاتری خەڵک، دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە جددی بیر لە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر سووریادا بکاتەوە.

ئەم پەیامەی ڤانس ئاماژەیە بۆ نیگەرانییەکی قووڵی ئەمریکا لەبارەی دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەوڵەکانی بۆ پاراستنی سەقامگیری و مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ھیندستان و لوبنانەوە.. بڕوانامەی ساختە مەترسی لەسەر پیشەی پزیشکی و ئەندازیاری لە عێراق دروست دەکات

سەڵاح

سەڵاح

کەشىناسی هەرێم: شەپۆڵی باران  و بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت

سەڵاح