دەرهێنەری میسری بە رەچەلەک کورد، عەلی بەدرخان، لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە وێستگەیەکی گرنگی ژیانی هونەریی خۆی کرد، ئەویش فیلمی ناوداری “شەفیقە و متوەلی”یە. بەدرخان ئاشکرای کرد، لە بنەڕەتدا بڕیاربوو یوسف شاهین دەرهێنەری فیلمەکە بێت، بەڵام بەهۆی نەشتەرگەری دڵ و تێکچوونی باری تەندروستی، ئەرکەکەی سپاردووە بە بەدرخان.
بەدرخان ئاماژەی بەوە کرد، بە مەرجێک کارەکەی وەرگرتووە کە دووبارە پێداچوونەوە بۆ سیناریۆکە بکات، چونکە نەیدەویست تەنها دیدگای کەسێکی تر جێبەجێ بکات.
بەدرخان بە خۆشەویستییەوە باسی سەڵاح جاهینی هاوڕێی کرد، کە سیناریۆکەیان پێکەوە نووسیوەتەوە، و وەک گۆڤاری “تان تان” وەسفی کرد بەهۆی فرەهرەندییەکەیەوە.
هەروەها چیرۆکێکی کۆمیدی گێڕایەوە کە چۆن سەڵاح جاهین لە کاتی کارکردندا ویستوویەتی لە یوسف شاهین ڕابکات کاتێک شاهین زۆری لێ کردوون کارەکە تەواو بکەن؛ جاهین وێنەیەکی شاهینی کێشاوە و بە کارگوزارەکەی وتووە: “ئەگەر ئەم پیاوە هاتە بەر دەرگا، بڵێ لێرە نین”.

