zagros news agency

بەشداریکردنی ئێران لە داڤۆس هەڵوەشایەوە

ڕێکخەرانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهان، بەشداریکردنی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیان لە کۆڕبەندەکەدا ڕەت کردەوە. ئەوان ڕایانگەیاند ساڵی ڕابردوو عێراقچی لە کۆڕبەندەکەدا بەشدار بووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن تارانەوە، نوێنەری ئەو وڵاتە شایستەی بەشداریکردن نییە.
کۆڕبەندی ئابووری و سیاسیی جیهانی، ساڵانە لە “داڤۆس”ی سویسرا کە ناوچەیەکی شاخاوییە بەڕێوە دەچێت. سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان، خاوەنی کۆمپانیا گەورەکان، سەرمایەدار و کەسایەتییە کاریگەرەکان تێیدا بەشدار دەبن و کێشەکانی ئابووری، کەشوهەوا، تەکنۆلۆژیا و سیاسەت تاوتوێ دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیار بۆ پێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەرچوو

یاسین

٦ کەس لە ئێران به هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە مردن

سەڵاح

ئێران دەستی بەسەر کەشتیەکدا گرت کە  دوو ملیۆن لیتری سووتەمەنی قاچاخی پێبووە

سەڵاح