zagros news agency

وەزارەتی بازرگانی دەست بەسەر کارگەیەکدا دەگرێت کە گەنمی قەدەغەکراوی تێدابووە

فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕایگەیاند کە دەستیان بەسەر کارگەیەکی پاککردنەوەی دانەوێڵەدا گرتووە، بڕێکی زۆر گەنمی قەدەغەکراوی تێدابووە و ویستراوە ساغ بکرێتەوە.
ڕیاز مەهدی موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و نرخی خۆراک، توانیویانە دەست بەسەر کارگەیەکدا بگرن کە بڕێکی زۆر “گەنمی خۆماڵی ڕەنگ ڕەش”ی تێدابووە.
موسەوی ڕوونیکردەوە، ئەم جۆرە گەنمە مامەڵەپێکردنی لە بازاڕەکاندا قەدەغەیە، بەڵام خاوەن کارگەکە بەنیازبووە بەدەر لە ڕێنماییەکان و بەشێوەی نایاسایی بیخاتە بازاڕەوە.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکە جەختیشی کردەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر سەرجەم بڕە گەنمەکەدا گیراوە و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە “یاری بە قوت و بژێوی هاوڵاتیان دەکەن”.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە فەرمانگەکەیان پلانێکی توندی داناوە بۆ چاودێریکردنی بازاڕ، بەتایبەت بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنەوەی ماددەکانی “سەبەتەی خۆراک” (بەشەخۆراک)، تاوەکو مسۆگەری ئەوە بکرێت کە ئەم خۆراکانە بەبێ دەستکاریکردن دەگاتە دەستی هاوڵاتیان و ئاسایشی خۆراکی وڵات پارێزراو بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا حمێدی عەجیل یاوەر دەکات

یاسین

ڕووسیا: پیلانێکی ‘ئۆکراینی-بەریتانی’ بۆ دزینی فڕۆکەیەکی جەنگیی ‘میگ-٣١’ پووچەڵ کرایەوە

یاسین

له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پڕۆژه‌ی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح