zagros news agency

ئادێڵ ریکۆردی ویتنی هیوستن دەشکێنێت

ئادێڵ، خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی، دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمارکرد و ئەلبوومە بەناوبانگەکەی بە ناوی “21” بووە پڕفرۆشترین ئەلبوومی مێژوو کە لەلایەن ژنێکەوە پێشکەش کرابێت.

بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەکان، ئەم ئەلبوومەی ئادێڵ کە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە، توانی ڕیکۆردی ئەلبوومی “The Bodyguard”ی ویتنی هیوستنی کۆچکردوو بشکێنێت کە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لە لوتکەدا بوو.

فرۆشی ئەلبوومەکەی ئادێڵ گەیشتووەتە نزیکەی ٥٦.٣٧٥ ملیۆن کۆپی لە جیهاندا. ئەلبوومی “21” خاڵی وەرچەرخانی ژیانی هونەریی ئادێڵ بوو و گۆرانییە ناسراوەکانی وەک “Someone Like You” و “Rolling in the Deep”ی تێدابوو.

ئێستا ئادێڵ و ویتنی هیوستن لە پلەکانی یەکەم و دووەمی لیستی ئەو ژنانەدان کە پڕفرۆشترین ئەلبوومەکانیان هەیە، لە تەک هونەرمەندانی وەک سیلین دیۆن و مادۆنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا دووبارە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کۆکاینەکەی کۆشکی سپی دەکات

سەڵاح

ترەمپ : ئەگەر ئێران هەنگاوێکی تر بنێت دۆخەکە خراپ دەبێت

گوران

دوای ٣٥ ساڵ، یەکەم فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئەوروپایی لە بەغدا نیشتەوە

یاسین