ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتی كاندیدی خۆی هه‌یه بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق و دیاره ئاراسته‌كان تائێستا وایه كه ده‌بێت ئه‌م پۆسته له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلای بكرێته‌ووه.
د.محه‌مه‌د خورشید بۆ زاگرۆس گوتی: “پارتی كارده‌كات بۆ كاراكردنی سیسته‌می دامه‌زاروه‌یی سه‌رۆك كۆمار و بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی عێراق پێویسته سه‌رۆك كۆمارێكی به‌هێز له‌به‌غدا هه‌بێت بۆیه له‌رێگای كاندیدی سه‌رۆك كۆماری پارتییه‌وه تاوەکو ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە پاراستنی دەستوور و هاوسەنگی سیاسی بگێڕێت چونكه به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوو وه‌ك پێویست نه‌توانراوه ئه‌و پۆسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كاربهینێت ده‌نا له‌زۆر بابه‌تدا سه‌رۆك كۆمار ده‌یتوانی رۆلی گرنگ ببینیت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو پارتی سوورە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە وەک شایستەیەکی دەستووری و سیاسی و وادیاره كه ئه‌م پرسه له‌په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر نه‌كراوه و له‌و باره‌وه پارتی خه‌ریكی گفتووگۆیه له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی ده‌رچونی كاندیده‌كه‌مان و پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی فەرمیی خۆی بۆ ئەم پۆستە هەیە و ڕۆژی سێشەممەی داهاتووش وەک وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکراوە.جیاله‌وه‌ش پارتی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌به‌غدایه بۆ ئه‌م پرسه .

