zagros news agency

هەسەدە: بە درێژکردنەوەی ئاگربەست پابەند دەبین

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی، لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست بۆ ١٥ ڕۆژ، لەگەڵ حکوومەتی کاتیی سووریا ڕێککەوتوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هێزەکانی ئێمە (هەسەدە) ڕوونی دەکەنەوە بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی ئاگربەستەکە بۆ ١٥ ڕۆژ درێژ کراوەتەوە و هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە. هێزەکانمان بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی، کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕەخساندنی دۆخێکی گونجاو بۆ سەقامگیری، پابەندی ڕێککەوتنەکەن.”
هەروەها وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی کاتیی سووریا ڕایگەیاند ئاگربەستەکە لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ی شەوی ڕابردووەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژ کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆکراینا ناوچەی زیاتری لە ژێر دەستی ڕووسیا ڕزگار کرد

یاسین

زنجیرەی “Not Suitable for Work” دەبێتەوە ترێند

ART

کارتۆنیستێکی ڕووسی و ڕەخنەگری پوتین لە ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا کوژرا

یاسین