zagros news agency

راتکلیف بڕیاری دوورخستنەوەی پێنج ئەستێرەی مانچستەر یونایتدی داوە

 

جیم راتکلیف خاوەن بەشێکی یانەی مانچستەر یونایتد لە هەنگاوێکی کتوپڕ و بێبەزەییانەدا بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان، ناوی پێنج یاریزانی دیاری دیاریکردووە کە دەبێت ریزەکانی یانەکە جێبهێڵن.

لە سەرووی لیستی دەرکراوەکاندا، ناوی کاسێمێرۆی بەڕازیلی دێت ئەو یاریزانەی کە دوای گواستنەوەی لە ریاڵ مەدریدەوە بە بڕی 60 ملیۆن پۆند، لە وەرزی یەکەمیدا رۆڵێکی کارای گێڕا، بەڵام لە ئیستادا سەرەڕای ئەوەی هێشتا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە، بە فەرمی رۆیشتنی لە کۆتایی وەرز راگەیاندووە.

جگە لە کاسێمێرۆ، لیستەکەی راتکلیف هەریەکە لە ئاندرێ ئۆنانا، ڕاسموس هۆیلاند، ئەنتۆنی و جەیدۆن سانچۆش دەگرێتەوە، کە ئەمەش نیشانەی گۆڕانکارییەکی ریشەیییە لە سیاسەتی گواستنەوەی یانەکەدا.

منچستەر یونایتد لە ئێستادا چاوی لەسەر بەهرەمەندەکانی ناو خولی ئینگلیزییە، بەو ئومێدەی بتوانێت لە رێگەی ئەم گۆڕانکارییانەوە جارێکی تر بگەڕێتەوە سەر سەکۆی نازناوەکان و کێبڕکێی یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یامال ئامادەیە

یاسین

یۆرۆلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین

ئەمشەو بارسێلۆنا و بلباو شەڕی سوپەر دەکەن

یاسین