دوای چاوەڕوانیەکی زۆر یاریگای کامپ نۆ لەکۆتایی ساڵی ڕابردوودا بەشێکی یاریگاکە کرایەوە،بەڵام ئێستا جێگای مشتومڕ و لێدوانی سەیری لەسەر دەدرێت ئەمەش بەهۆی ئەو ڕووداو و حاڵەتە سەیر و باوەڕ پێنەکراوانەی لەیاریگاکە ڕوودەدەن.
لەیاری ڕابردووی یانەکە بەرامبەر ڕیاڵ ئۆڤیدۆ هاندەرانی ڕیاڵ ئۆڤیدۆ ڕەخنەیەکی زۆریان لە شوێنی هاندەرانی هاندەرانی تیپی بەرامبەر هەبوو،کە داوایان لەهاندەرانی تیپی دیکە دەکرد نەچنە یاریگای کامپ نۆ بەهۆی خراپی یاریگا و ئەو شووشەیەی لەبەردەمی هاندەران دانراوە،کە دەبێتە هۆی دیار نەبوونی یاریگا.
لەلایەکی دیکەوە دیمەنی پەنگ بوونەوەی ئاو لەسەر نهۆمەکانی یاریگا و ڕژانی ئاوەی باران لەکاتی باراندا بۆسەر ڕێوڕەوی هاندەران وە لەگەڵ ئەوەشدا شوێنی ڕۆژنامەنووسان،کە بەهۆنی گڵ بوونەوەی ئاو بەشێوەیەکی زۆر.
“سەرکار ڕێبوار”

