zagros news agency

کاتی بلاو کردنەوەی یاری Forza Horizon 6 دیاری کرا  

 

کۆمپانیای Microsoft و Playground Games بە فەرمی ڕایانگەیاند کە یارییە چاوەڕوانکراوەکەی Forza Horizon 6 لە بەرواری 19/5/2026 بۆ کۆنسۆڵەکانی Xbox Series X|S و هەروەها PC (Windows) بڵاودەکرێتەوە.

 

بەپێی زانیاری بڵاوکراوەکان، یارییەکە لە یەکەم ڕۆژی دەرچوونیدا بە شێوەی فەرمی بۆ ئەندامانی Xbox Game Pass بەردەست دەبێت، کە ئەمە هەواڵێکی خۆشحاڵکەرە بۆ بەکارهێنەران ئەم خزمەتگوزارییە.

 

هەروەها پەرەپێدانی وەشانی PlayStation 5 (PS5) لە ئێستادا بەردەوامە، بەڵام هێشتا هیچ بەروارێکی فەرمی بۆ دەرچوونی ئەم یارییە لەسەر کۆنسۆڵی سۆنی ڕاگەیاندراو نییە.

 

‏Forza Horizon 6 پێشبینی دەکرێت گۆڕانکارییە گەورەکان لە ڕووی گرافیک، ژینگەی کراوە، یاری‌کردنە ئۆنلاین و سیستەمی ئۆتۆمبێلەکان بهێنێت، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی مایکڕۆسۆفت بۆ پەرەپێدانی یارییە گەورەکانی سەردەمی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

Nothing وەشانی 3.0 بەردەست کرد بۆ بەکارهينەرانی

یاسین

لە هەولێر یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زیرەکی دەستکرد بەڕێوەچوو

دڵشاد

بەکارهێنانی بیستۆکە ANC کاریگەری دەبێت لەسەر مێشک

یاسین