zagros news agency

عێراقچی: لەم دوایییەدا پەیوەندیمان لەگەڵ ویتکۆف نەبووە

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە ڕۆژانی ڕابردوودا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ناوبراو و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا ئەنجام نەدراوە و ئێران داوای دانوستانی نەکردووە.
عێراقچی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەستەی حکوومەت لە ڕۆژی چوارشەممەدا لە کۆڕی ڕۆژنامەنووساندا گوتی: “بەڵام وڵاتانێک وەک نێوەندگیر خەریکی هەوڵ و ڕاوێژن و لەگەڵیان لە پەیوەندیداین.” هەروەها گوتی: “ئەگەر ئەمریکا بەدوای دانوستانەوەیە لە کەشوهەوای هەڕەشەدا ناکرێت باسی دانوستان بکرێت. دانوستان ڕێسای خۆی هەیە و دەبێت لە پێگەی یەکسان و بە ڕێزی بەرانبەر ئەنجام بدرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران چۆنیەتی دەستکەوتنی دۆلار لە بەرامبەر فرۆشتنی گاز بە عێراق ئاشکرادەکات

سەڵاح

دواین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین لە قامیشلۆوە بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوت

سەڵاح

هودا پار: پێویستە دەوڵەتی تورکیا پرسی کورد و چەکدانان لێک جیا بکاتەوە

یاسین