zagros news agency

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پەخشی ئەو کەناڵانە ڕادەگرێت بێڕێزی بە نەتەوەی کورد دەکەن

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوه‌بەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە نووسراوێکدا، کە ئاراستەی کۆمپانیاکانی پەخشی لە هەرێمی کوردستان کردووە، فەرمانی کردووە بە پێی ڕێنمايیی ژمارە 1ی ساڵی 2014، پەخشی کەناڵی بیانی و عەرەبییەکان لە ڕایەڵەکانیان ڕابگرن.

لە نووسراوی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی ژمارە 2725ی ڕێکەوتی 28.1.2026 کە ئاراستەی هەر یەک لە کۆمپانیاکانی پەخش کراوە، هاتووە: ئاماژە بە خاڵی (1) و (3) و (9) لە بڕگەی (3) لە ماددەی (3)ی ڕێنمايیی ژمارە (1)ی ساڵی 2014 (تایبەت بە ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان)، ئاگه‌دارتان دەکەینەوە پەخشی کەناڵی بیانی و عەرەبییەکان لە ڕایەڵەکانتان ڕابگرن، بە تایبەتی ئەو کەناڵانەی کە لە باری ئێستای کوردستاندا بوونەتە هۆکاری پشێوی و تێکدانی ئاشتەوايیی کۆمەڵایەتی و بێڕێزیکردن بەرانبەر بە نەتەوەی کورد.

هەروەها هاتووە: پەخشکردنی ئەو کەناڵانە پێچەوانەی ماددەی ئاماژەپێکراوی سەرەوەیە، هەروەها پێچەوانەی ماددەی (2)ــه‌ لە هەمان ڕێنمایی، کە تایبەتە بە مۆڵەتدان و دابینکردنی فریکوێنسی، بۆیە پێویستە تەنها بۆ پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان بێت

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران دەکات

یاسین

پۆلیسی دهۆك بەهۆی خراپ بەكارهێنانی تیكتۆك كەسێكی دەستگیركرد

گوران